1
عه‌لی ئه‌ڵڵاوه‌یسی، چالاكی مه‌ده‌نی و به‌ندكراوی سیاسی پێشووی خه‌ڵكی سنه، له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلای ئه‌و شاره به سه‌رۆكایه‌تی قازی موسته‌فا عه‌زیزی به یه‌ك ساڵ و شه‌ش مانگ زیندان مه‌حكووم كرا.
عه‌لی ئه‌ڵڵاوه‌یسی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی پووشپه‌ڕی ١٤٠٣، به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه ڕاگوێزرا. ٢٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ، ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی سنه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” به شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم و ڕۆژی ڕابردوو حوكمه‌كه‌ی پێ ڕاگه‌یێندرا.