12
“مه‌تین فروغی” له ده‌ستبه‌سركراوانی شۆڕشی ژینا له شاری تاران، له لایه‌ن لقی ٢٨ دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره به پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا.
ڕۆژی ٣٠ی خه‌رمانانی ساڵی ١٤٠١، مه‌تین فرووغی له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا له شاری تاران، ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپا ڕاگوێزرا. ئه‌و هاووڵاتیه دواتر به تۆمه‌تی “به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی نایاسایی” و “لێدانی مه‌ئمووری ده‌وڵه‌ت” به پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا. له ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی زیندانی مه‌تین له دادگای پێداچوونه‌وه پشتڕاست كرایه‌وه و ناوبراو بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا.