38
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، لقی ١٣ی دادگای گشتی و ئینقلابی تاران شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ی به ناوی “شه‌هریار به‌یات” ته‌مه‌ن ٦٣ ساڵ، به تۆمه‌تی “بێڕێزی به ئیسلام و پێغه‌مبه‌ر” به ئێعدام مه‌حكووم كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “شه‌هریار به‌یات” به بیانووی بڵاوكردنی وێنه و ویدیۆ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و بێڕێزی به پێغه‌مبه‌ر، بنه‌ماڵه‌كه‌ی، قورئان و قیبله‌ی موسوڵمانان به ئێعدام مه‌حكووم كراوه. ده‌ركردنی ئه‌و سزایه له حاڵێكدایه كه پێشتر هه‌مان دادگا حوكمی ئێعدامی ئه‌و شارومه‌نده‌ی به هۆی تۆبه كردنی ڕه‌د كردبوو.