لقی پێنجی دادگای ئینقلابی ئیسفه‌هان سزای ئێعدامی به‌سه‌ر “مه‌حموود مێهرابی” به‌ندكرانی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ده‌ستگرد به تۆمه‌تی “افساد فی الارض” سه‌پاند.
“بابه‌ك فارسانی” پارێزه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه له‌و باره‌وه ڕایگه‌یاند: “مه‌حموود مێهرابی” ١٨٧ تۆمه‌تی ناڕه‌وای به‌سه‌ر دا سه‌پاوه و به‌پێی په‌روه‌نده‌كه‌ی، ٧٧ به‌كرێگیراوی ڕژیم سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار كردووه. به‌وتی ئه‌و پارێزه‌ره، مه‌حموود به تۆمه‌ته‌كانی “افساد فی الارض له ڕێگه‌ی بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا”، “ته‌بلیغ دژی نیزام”، “هاندانی مه‌ئمووره‌كانی ڕژیم بۆ سه‌رپێچی له فه‌رمانی به‌رپرسه‌كانیان”، “هاندانی خه‌ڵك بۆ توندووتیژی” و “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” به ئێعدام مه‌حكووم كراوه، له حاڵكێدا هیچ یه‌ك له‌و تۆمه‌تانه میسداقی حوكمی ئێعدام نییه.