بەپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، میحراب عەبدوڵڵازادە، لاوی تەمەن ٢٦ ساڵی خەڵکی ورمێ، لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەو شارە بە تۆمەتی “بەغی” سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.
ناوبراو مانگی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠١ لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی، به تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌ندامێكی به‌سیج دەستبەسەر کرا. پاش گواستنه‌وه‌ی مێحراب بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای ورمێ، ئه‌و به‌ندكراوه به مه‌به‌ستی دانپێدانانی زۆره‌ملێ به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا. مێهراب له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ری سه‌ربه‌خۆ و دادگاییكردنی دادپه‌روه‌رانه بێبه‌ش كراوه و چالاكانی مه‌ده‌نی ده‌ڵێن: حوكمی ئێعدامی ئه‌و به‌ندكراوه هیچ شه‌رعیه‌تێكی نییه و ده‌زگای قه‌زایی ته‌نیا بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ئه‌و گه‌نجه‌ی به ئێعدام مه‌حكووم كردووه.