63
“شاهین وه‌ساف” شارومه‌ندی خه‌ڵكی شارستانی سه‌ڵماس و دانیشتووی ورمێ پاش یه‌ك ساڵ به‌ندكران، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه به تۆمه‌تی “سیخووڕی بۆ ئیسڕائیل” به ئێعدام مه‌حكووم كرا.
“شاهین وه‌ساف” ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی خه‌رمانانی ١٤٠١، هاوڕێ له‌گه‌ڵ هاووڵاتیه‌كی دیكه به ناوی “ناسر وه‌ساف” به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له ماڵه‌كه‌ی خۆیدیاندا ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ گوازرانه‌وه. ئه‌و دوو شارومه‌نده پاش ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌خت ناچار به دانپێدانانی زۆره‌ملێ كران و پاس یه‌ك ساڵ “ناسر وه‌ساف” له زیندان ئازاد كرا. شایانی باسه كه جه‌له‌سه‌ی به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌ی ئه‌و دوو به‌ندكراوه به‌بێ هه‌بوونی پارێزه‌ر به‌ڕێوه‌چووه.