مامۆستا “محەممەد خزرنەژاد”، مامۆستای ئایینیی تەمەن ٤٥ ساڵی خه‌ڵكی بۆكان، لەلایەن لقی ٣ی دادگای ئینقلابی ورمێ بە سەرۆکایەتی دادوەر “ڕەزا نەجەفزادە” بە تۆمەتی “افساد فی الارض”، “زیان گەیاندن بە یەکپارچەیی وڵات” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” سزای لەسێدارەدان و ١٦ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “محه‌ممه‌د خزرنژاد” له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. دادگای مامۆستا خزرنەژاد لە چوار دانیشتنی کورت‌دا بەڕێوەچووه کە دوا دانیشتنیان لە مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵدا بووه. جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی ئه‌و مامۆستا ئایینیه لە شێوەی ڤیدیۆ کۆنفڕانس و بەبێ مافی پارێزەر، بەبێ گوێگرتن لە ڕوونکردنەوەکان و بەرگریکردن لە تۆمەتبار، تەنها بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتی وەزارەتی ئیتلاعات، قازی سزای لەسێدارەدان و ١٦ ساڵ زیندانی بۆ ناوبراو دەركردووه.