28
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی گه‌لاوێژ، به‌خشان عه‌زیزی، به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی تارانه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرا.
“په‌خشان عه‌زیزی” ڕۆژی ١٣ی گه‌لاوێژی ١٤٠٢، له شارۆچكه‌ی خه‌ڕازی تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ لێپرسینه‌وه ڕه‌وانه‌ی به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین كرا. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه به مه‌به‌ستی دانپێدانانی زۆره‌ملێ چه‌ند جار ئه‌شكه‌نجه درا و زستانی ١٤٠٢، له‌لایه‌ن لقی پێنجی دادسه‌رای ئه‌منیه‌تی ئێڤین به به‌غی(چالاكی چه‌كدارانه دژبه ڕژیم) تۆمه‌تبار كرا. ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی گلاوێژ، له ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنێكدا په‌خشان عه‌زیزیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه قازی ئیمان ئه‌فشاری حوكمی ئێعدامی به‌سه‌رتا سه‌پاندووه.