2
له ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ ده‌ستبه‌سه‌ركراوی شۆڕشی ژینا له شاری زاهدان به ئێعدام مه‌حكووم و دوو به‌ندكراو له زیندانه‌كانی خۆڕه‌م ئاباد و ئیلام له سێداره دراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، محه‌ممه‌د ده‌روێش ناروویی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ، یاسین كه‌بدانی ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ و بنیامین كووهكه‌ن كه له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراندا ته‌نیا ١٦ ساڵی بووه، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی زاهدانه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كراون. هه‌روه‌ها دوو به‌ندكراو به ناوكانی سابیر عه‌زیزپور ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ و ئێقباڵ عه‌بدالی به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی خۆڕه‌م ئاباد و ئیلام له‌سێداره دراون.