له ڕۆژانی ڕابردوودا، لقی ١٠١ی دادگای تاوانه‌كانی بۆكان به سه‌رۆكایه‌تی “مێهدی فه‌خری“، ئه‌حمه‌د حه‌سه‌نزاده، باوكی نه‌مر “محه‌ممه‌د حه‌سه‌نزاده“، له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاری بۆكانی به سێ مانگ زیندان مه‌حكووم كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ده‌زگای گه‌نده‌ڵی قه‌زایی كۆماری ئیسلامی ئه‌و باوكه دادخوازه‌ی به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “هاندانی كاسبكاران و بازاڕیانی بۆكان بۆ مانگرتن له دووهه‌مین ساڵڕۆژی شۆڕشی ژینا” به سێ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كردووه. ناوبراو له دادگا ئیزنی پێ نه‌دراوه تاكوو به‌رگری له خۆی بكات و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان دۆسیه‌یه‌كی دیكه‌یان بۆ كردووه‌ته‌وه. ئه‌حمه‌د حه‌سه‌نزاده له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا، چه‌ندین جار له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. دوایین جار، ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ، هێزه‌كانی حكوومه‌ت هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی حه‌سه‌نزاده و كاك ئه‌حمه‌د و كچه‌كه‌ی به ناوی سووڵماز حه‌سه‌نزاده‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.