2
ئه‌حمه‌د دره‌خشان، نووسه‌ر و موعه‌لیمی خه‌ڵكی كه‌ره‌ج، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابه‌وه به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دادگای ئینقلابی كه‌ره‌ج ئه‌حمه‌د دره‌خشانی به تۆمه‌ته‌كانی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “پڕۆپاگه‌ندا دژی ڵژیم له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان” به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی، دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه له وڵات، دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له گرووپ و حیزبی سیاسی، دوو ساڵ دوورخرانه‌وه له كار و بێبه‌ش بوون خزمه‌تگوزارییه ده‌وڵه‌تیه‌كان مه‌حكووم كردووه.