سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر ئه‌ژده‌ر پیری له‌ شاری كه‌ره‌ج

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، ئه‌ژده‌ر پیری، ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ، سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری مانگانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیتوێژینه‌وه‌ی گه‌لان، له‌لایه‌ن لقی ٣ی دادگای ئینقلابی كه‌ره‌ج به‌ تۆمه‌تیپڕۆپاگه‌ندا دژی كۆماری ئیسلامیبه‌ یه‌ك ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا.

ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی ڕەزبەری ١٤٠٣، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی كه‌ره‌ج هەڵیانکوتایه‌ سەر ماڵی ئەژدەر پیری و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه‌ی، ناوبراویان دەستبەسەر کرد. ئه‌و لێكۆڵه‌ره‌ پاش ٢٦ ڕۆژ به‌ندكران، له‌ ڕێكه‌وتی ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، به‌ دانانی وه‌سیقه‌ی ٢٠٠ ملیۆن تمه‌نی ئازاد كرا. له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، ئه‌ژده‌ر پیری له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی كه‌ره‌جه‌وه‌ به‌ یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی و دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان مه‌حكووم كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net