4
ئێدریس منبه‌ری مامۆستای زمانی كوردی، له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی شاری سنه به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی و یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌علیقی مه‌حكووم كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، ئێدریس منبه‌ری و سروه پورمحه‌ممه‌دی پێشتر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره به تۆمه‌تی “پێكهێنانی ده‌سته و گرووپ به مه‌به‌ستی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” هه‌ر یه‌كه‌و به ده ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوون. ئێدریس منبه‌ری، مامۆستای زمانی كوردی و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕێكخراوی نۆژین له ئاست ئه‌و حوكمه ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی و له ڕۆژانی ڕابردوودا، سزاكه‌ی له دادگای پێداچوونه‌وه بۆ یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی و یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌علیقی گوڕدراوه.