به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای ٤٠ مانگ به‌ندكرانی به‌سه‌ر “ئومید قه‌دیمی” برای هه‌میشه زیندوو “فوئاد قه‌دیمی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا دا سه‌پاندووه.
“ئومید قەدیمی”، تەمەن ٣٣ ساڵ و لە ئەندامانی بنەماڵە دادخوازەکانی دیواندەرە، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارە بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە کۆمەڵە” سزای ٣٢ مانگ بەندکران و بە تۆمەتی “چالاکیی تەبلیغی دژ بە حکومەت” سزای ٨ مانگ بەندکران و سەرجەم سزای ٤٠ مانگ زیندانی ته‌عزیزی بەسەردا سەپێندراوه. هەروەها ناوبراو بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی “پڕۆپاگه‌ندا بەمەبەستی تێکدانی بیروڕای گشتی”، به ٨ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار تمەن سزای نەقدی مه‌حكووم كراوه. بەپێی ماده‌ی کۆکردنەوەی سزاکان، قورسترین سزا واته، ٣٢ مانگ بەندکران بۆ “ئومید قەدیمی” جێبەجێ دەکرێت و دوو لە سێی ئەو ماوەیه، بۆ ماوەی یەک ساڵ ته‌علیق كراوه.