سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی په‌خشان عه‌زیزی له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه‌

سێ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ی په‌خشان عه‌زیزی، به‌ندكراوی سیاسی مه‌حكووم به ئێعدام، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی تارانه‌وه‌ به‌ زیندان مه‌حكووم كراون.

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران،عه‌زیز عه‌زیزیته‌مه‌ن ٦٧ ساڵ و باوك،پرشنگ عه‌زیزیته‌مه‌ه‌ن ٤٨ ساڵ  و خۆشك،حسێن عه‌باسیته‌مه‌ن ٤٨ ساڵ و زاوای بنه‌ماڵه‌ی په‌خشان عه‌زیزی له‌ په‌روه‌نده‌یێكی هاوبه‌ش دا به‌ شاردنه‌وه‌ی تاوانه‌كانی په‌خشان تۆمه‌تبار و هه‌ر یه‌كه‌و به‌ یه‌ك ساڵ زیندان مه‌حكووم كراون. شایانی باسه‌ كه‌ ئه‌و سێ هاووڵاتیه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ ڕفاندنی په‌خشان عه‌زیزی، ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك به‌ دانانی وه‌سیقه ئازاد كرابوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net