سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر به‌همه‌ن نادری له‌ كرماشان

به‌همه‌ن نادری شارومه‌ندی خه‌ڵكی كرماشان له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌ به‌ یه‌ك ساڵ زیندان و په‌رداختی ده‌ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كرا.

به‌همه‌ن نادری له‌ ڕێكه‌وتی ٢٠ی خه‌رمانانی ١٤٠٣، هاوكات له‌گه‌ڵ دووهه‌مین ساڵڕۆژی بزووتنه‌وه‌ی ژینا، ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای ئه‌و شاره‌ ڕاگوێزرا. ناوبراو بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگ به‌ سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا و ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، به‌ دانانی وه‌سیقه‌ی ٦٠٠ ملیۆن تمه‌نی له‌ زیندانی دیزڵاوا ئازاد كرا. له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، دادگای ئینقلابی كرماشان ئه‌و شارمه‌نده‌ی به‌ تۆمه‌تیته‌بلیغ دژی نیزامبه‌ یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی و په‌رداختی ده‌ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كردووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net