“تاریق ڕەحیمپوور”، تەمەن ٣٩ ساڵ، خەڵکی گوندی “ئەوێهەنگ”ی سەربە شاری سنە، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە بە سه‌رۆكایه‌تی قازی کەرەمی بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت” و “ئەندامەتی لە یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” بە ٣ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا.
“تاریق ڕەحیمپوور”، دوانیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠١، له هێرشی ١٢ ئەندامی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سه‌ر شوێنی كاره‌كه‌ی لە شاری سنە بە توندوتیژییەوە دەستبەسەر و ده‌ست به‌سه‌ر هه‌ندێك له كه‌لووپه‌له شه‌خسیه‌كانی دا گیرا. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانیدا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش و له گرتووخانه‌ی ئیتلاعات دا به مه‌به‌ستی دانپێدانانی زۆره‌ملێ ئه‌شكه‌نجه كراوه. شایانی باسه كه “تارق ڕه‌حیمپوور” سه‌ره‌تای مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ به دانانی بارمته‌ی یه‌ك ملیارد تمه‌نی تا كۆتایی دادگایەکەی بە شێوەیەکی کاتی لە زیندانی ناوەندی سنە ئازاد کرا.