“سه‌فا عائێلی” خاڵۆی هه‌میشه زیندوو “ژینا ئه‌مینی”، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامیه‌وه به پێنج ساڵ و چوار مانگ و ١٧ ڕۆژی زیندانی ته‌عزیزی، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك سزای ته‌كمیلی مه‌حكووم كرا.
“سه‌فا عائێلی” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ، له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلای سه‌قز به سه‌رۆكایه‌تی قازی “جه‌واد مۆسته‌فایی” به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی” به سێ ساڵ و شه‌ش مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندان، به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندان و به تۆمه‌تی “بێڕێزی به خامنه‌یی” به ١٥ مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندانی ته‌عزیزی، سه‌رجه‌م پێنج ساڵ و چوار مانگ و ١٧ ڕۆژ به‌ندكران مه‌حكووم كراوه. به له‌به‌رچاوگرتنی ماوه‌ی به‌ندكرانی، سزای سێ ساڵ و شه‌ش مانگ و یه‌ك ڕۆژی بۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت. هه‌روه‌ها یه‌ك له‌سه‌ر سێی حوكمه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ ته‌علیق ده‌كرێت، به‌ڵام بۆی نییه له‌و ماوه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ژینا دیداری بێت، هه‌ر مانگ ئه‌بێ خۆی به ئیداره‌ی ئیتلاعات بناسێنێت و سێ ده‌وره‌ی په‌روه‌رده‌ی ڕه‌وشت و مه‌زهه‌بی ببینێت. شایانی باسه كه “سه‌فا عائێلی” ئه‌بێ وه‌كوو سزای ته‌كمیلی ژیاننامه‌ی یه‌كێك له كوژراوانی ڕژیم له شۆڕشی ژینا بنۆسیت. ناوبراو ڕۆژی ١٤ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ ده‌ستبه‌سه‌ر و ٢٥ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢، به دانانی وه‌سیقه‌ی ٢٥ ملیارد تمه‌نی ئازاد كرا.