41
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، “زه‌ینه‌ب نه‌سیری” خوێندكاری بواری كۆمه‌ڵناسی له زانكۆی ئیسفه‌هان، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زای ڕژیمه‌وه به پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه.
“زه‌ینه‌ب نه‌سیری” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ، ١٠ی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ١٤٠١ی هه‌تاوی، له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو پاش لێپرسینه‌وه له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای ئیسفه‌هان ڕاگوێزی به‌ندیخانه‌ی ده‌وڵه‌ت ئاوا كرا. له ڕۆژانی ڕابردوودا، “زه‌ینه‌ب” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئیسفه‌هانه‌وه به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی وڵات” و “چالاكی ته‌بلیغی دژی نیزام” به پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه.