23
ئێدریس حاجی ڕه‌سووڵپور، برای محه‌ممه‌د حاجی ڕه‌سووڵپور، گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی له شاری بۆكان و هێمن ئیبراهیم حه‌مزه خه‌ڵكی گوندی “قه‌ره‌گوڵ” له‌لایه‌ن لقی ١٠١ی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره هه‌ر یه‌كه‌و به سێ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراون.
به‌یانی پێنجشه‌ممه ٢٠ی گوڵانی ١٤٠٣، ئێدریس حاجی ڕه‌سووڵپور و هێمن ئیبراهیم حه‌مزه له هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ لێپرسینه‌وه ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای ورمێ كران. ئه‌و دوو شارومه‌نده له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی بۆكانه‌وه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” هه‌ر یه‌كه‌و به سێ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراون.