سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی پیرانشار

دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی پیرانشار به‌ ناوه‌كانیڕه‌حمان قادریوئه‌یووب ده‌ماوه‌ندیله‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌ به‌ زیندان مه‌حكووم كران.

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٢ی گه‌لاوێژی ساڵی ١٤٠٣، ڕه‌حمان قادری پاش بانگكران بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی پیرانشار ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێپرسینه‌وه‌ بۆ زیندانی نه‌غه‌ده‌ ڕاگوێزرا. ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ به‌ دانانی وه‌سیقه‌ی ٥٠٠ ملیۆن تمه‌نی له‌ زیندان ئازاد كرا، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌ به‌ تۆمه‌تیته‌بلیغ دژی نیزامبه‌ هه‌شت مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، ئه‌یووب ده‌ماوه‌ندی كه‌ له‌ ڕێكه‌وتی ١١ی گه‌لاوێژی ١٤٠٣ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای ورمێ كرابوو، له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی مهاباده‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی بێ بنه‌مایسیخوڕی بۆ ئیسڕائیلبه‌ پێنج ساڵ و ١٥ ڕۆژ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net