سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر دوو چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیان له‌ كوردستان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

“مه‌جید كه‌ریمی” و “مه‌سعوود فه‌رهیخته” ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕێكخراوه‌ سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی كوردستان و ئیسلامشار، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم هه‌ر یه‌كه‌وه‌ به‌ سێ مانگ زیندانی ته‌عزیری و هه‌شت ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كراون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ئه‌و دوو چالاكه‌ سنفییه‌ی به‌ بیانووی قسه‌كردن له‌ كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگیان و پشتیوانی كردنیان له‌ موعه‌لیمانی زیندانی، به‌ زیندان و جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كردووه‌. شۆرای سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌، پشتیوانی خۆی له‌و دوو چالاكه‌ سنفییه‌ ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی توانای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان نییه‌، بۆیه‌ ده‌ستیان داوه‌ته‌ سه‌ركوت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net