“خه‌شایار سفیدی” خوێندكاری زانكۆی هونه‌ری تاران و “موته‌هه‌ره گونه‌یی” خوێندكاری ته‌علیق كراوی زانكۆی زانیاری پزیشكی تاران، هه‌ر یه‌كه‌و له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به یه‌ك ساڵ زیندان مه‌حكووم كراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای سنفی خوێندكارانی ئێران، “خه‌شایار سه‌فیدی” خوێندكاری ده‌ركراو له زانكۆی هه‌نه‌ری تاران، به بیانووی پشتیوانی كردن له تووماج ساڵحی په‌روه‌نده‌سازی بۆ كراوه و ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای یه‌ك ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاندووه. ناوبراو پێشتر به‌هۆی ژه‌نینی موزیك بۆ یادی ئارمیتا گه‌راوه‌ند و كیان پیرفه‌له‌ك ده‌ستبه‌سه‌ر و له زانكۆ ده‌ركرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، “موته‌هه‌ره گونه‌یی” به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه. ئه‌و خوێندكاره پێشتر به بۆنه‌ی به‌شداری له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا ته‌علیق كرابوو.