سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر دوو چالاكی مه‌ده‌نی له‌ كه‌ره‌ج و دامغان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای زیندانی به‌سه‌رعاتفه ڕه‌نگڕیزله‌ دامغان وعه‌لی ته‌یمووریله‌ كه‌ره‌ج سه‌پاندووه‌.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، عاتفه‌ ڕنگڕیز له‌ په‌روه‌نده‌یه‌كی تازه‌دا به‌ تۆمه‌تیپێكهێنانی گرووپی تلێگرامی بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵاتبه‌ تۆمه‌تیته‌بلیغ دژی نیزامبه ٧ ساڵ و به‌ تۆمه‌تی مانگ زیندانی ته‌عزیزی و دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان مه‌حكووم كراوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ نه‌خۆشی دڵی هه‌یه‌ و دادستانی له‌گه‌ڵ پێدانی مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی به‌ ناوبراو دژایه‌تی كردووه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، عه‌لی ته‌یمووری، چالاكی مه‌ده‌نی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی و له‌ گیانبازانی شه‌ڕی ئێران و عێراق، له‌لایه‌ن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی كه‌ره‌ج به‌ تۆمه‌تیته‌بلیغ دژی نیزامبه‌ یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی و دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له‌ گرووپ و دامه‌زراوه‌ی سیاسی و مه‌ده‌نی مه‌حكووم كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net