44
زهرا ساجدی نیا، شارومه‌ندی خه‌ڵكی بۆكان، له‌لایه‌ن لقی ١٠١ی دادگای گه‌شتی و ئینقلابی ئه‌و شاره به ده مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا.
زه‌هرا ساجدی نیا، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی گه‌لاوێژی ١٤٠١، پاش بانگ‌كران بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی بۆكان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه له شاری ورمێ ڕاگوێزرا. ناوبراو پاش چه‌ند ڕۆژ لێپرسینه‌وه به دانانی وه‌سیقه له زیندان ئازاد كرا، به‌ڵام له‌لایه‌ن لقی ١٠١ی دادگای گشتی و ئینقلابی بۆكان به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به ده مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا.