له ڕۆژانی ڕابردوودا، لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی سه‌قز به سه‌رۆكایه‌تی “جه‌واد مۆسته‌فایی”، “سه‌میرا ئه‌حمه‌دی” له چالاكانی مه‌ده‌نی شاری سه‌قزی به تۆمه‌تی “به‌شداری له پێكهێنانی گرووپ دژبه ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی” به سێ ساڵ زیندان مه‌حكووم كردووه.
“سەمیرا ئەحمەدی” کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠٢، لە شەقامی شارەوانی سەقز بە توندوتیژییه‌وه لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه له سنه گوازرایه‌وه. ناوبراو دوای تێپەڕکردنی ٣٤ ڕۆژ به‌ندكران، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ڕەزبەر بەدانانی بارمتەی ٩٠٠ ملیۆن تمەنی ئازادکرا. بەپێی ئەو حوكمه‌ی به‌سه‌ر ناوبراودا سه‌پێندراوه، ئه‌و ماوه‌یه له زیندان دا بووه بۆی هه‌ژمار ده‌كرێت و جگه له سێ ساڵ به‌ندكران، بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ مافی سه‌فه‌ركردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی نییه.