52
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “فاتمه سپێهری”، “محه‌ممه‌دحسێن سپێهری” و “حسێن سپێهری” سێ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌كی نه‌یاری ڕژیم له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی مه‌شهه‌ده‌وه به زیندان مه‌حكووم كراون.
“ئه‌سغه‌ر سپێهری” ڕۆژی ڕابردوو له په‌یجی تایبه‌تی خۆیدا ئه‌و بابه‌تی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه جه‌له‌سه‌ی دووهه‌می دادگاییكردنی ئه‌و سێ كه‌سه له ڕێكه‌وتی ١٧ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٣ به‌ڕێوه چوو. لقی پێنجی دادگای ئینقلابی مه‌شهه‌د، “فاتمه سپێهری” به ١٨ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندان، “محه‌ممه‌دحسێن سپێهری” به هه‌شت ساڵ زیندان و “حسێن سپێهری” به پێنج ساڵ و شه‌ش مانگ زیندان مه‌حكووم كردووه.