له ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی خەڵکی سەقز بە ناوەکانی “هیوا جیهانی”، “هیوا تاتایی” و “ئومید موقەدەس” لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سەقز بە تۆمەتی “بەشداری لە پێکهێنانی باند و گرووپ دژ بە ئاسایشی نیشتمانی” سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوه.
بەپێی ئەو حومه، “هیوا تاتایی” سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران و دوو ساڵ قەدەغەبوونی چوونە دەرەوە لە ئێرانی بەسەردا سەپێندرا. هەروەها، “هیوا جیهانی” و “ئومید موقەدەس” هەر یەک سزای دوو ساڵ زیندان و هەژمارکردنی ڕۆژانی پێشووی بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە. شایانی باسه كه سزای دوو ساڵ بەندکرانی “ئومید موقەدەس” و “هیوا جیهانی” بۆ جهریمهی ٣٥ ملیۆن تمەنی نەختی گۆڕدراوە. ئەو سێ هاووڵاتییە لە ساڵیادی قهتڵی حكوومهتی ژینا ئهمینی و هاوکات لەگەڵ شهپۆلی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیان لە شاری سەقز، لهلایهن هێزه ئهمنیهكانهوه ڕفێندران و ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ڕەزبەر، هەریەکهو بە دانانی بارمتەی ٩٠٠ ملیۆن تمەنی لە زیندانی ناوەندی سنە ئازادکران.