10
دیاکۆ عەزیزی، لوقمان زەنگی و سیامەند زەنگی، سێ هاوڵاتیی خەڵکی شنۆ، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ئهو شاره، هەریەکەو سزای ١٦ مانگ زیندانیان بەسەردا سەپێندرا.
بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، دیاکۆ عەزیزی خەڵکی گوندی “باب خالیدئاوا“، لوقمان زەنگی و سیامەند زەنگی خەڵکی گوندی “کانی سوورەک“ی سهر به شاری شنۆ، لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ئەم شارە بە سەرۆکایەتی قازی “ئەنساری” بە تۆمەتی ” هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی ڕژیم“، هەریەکەو سزای ١٦ مانگ زیندانیان بەسەردا سەپێندراوه.