33
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، حوكمی زیندانی “موحسن حاجی محه‌ممه‌دی”، “ڕزوانه ئه‌حمه‌دخان به‌یگی” و “بێهفه‌ر لاله‌زاری” سێ چالاكی سیاسی به‌ندكراو له‌زیندانی ئێڤین له‌لایه‌ن لقی ٣٦ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای تاران پشتڕاست كراوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و سێ شارومه‌نده پێشتر به ١٤ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوون. به‌پێی ئه‌و حوكمه “بێهفه‌ر لاله‌زاری” و هاوژینه‌كه‌ی به ناوی “ڕزوانه ئه‌حمه‌دخان به‌یگی” هه‌ر یه‌كه‌و به پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم و “موحسن حاجی محه‌ممه‌دی” به چوار ساڵ زیندان سزا دراوه.