سێ چالاكی كرێكاری به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د ئێران نژاد”، “نه‌سرۆڵڵا ئه‌میرلوو” و “مورته‌زا سه‌یدی” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی شارستانی شه‌هریار، هه‌ر یه‌كه‌و به دوو ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراون.
“مورته‌زا سه‌یدی” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی كامیاران و دوو چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی تاران به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د ئێران نژاد” و “نه‌سرۆڵڵا ئه‌میرلوو”، له‌لایه‌ن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی شه‌هریاره‌وه به سه‌رۆكایه‌تی قازی “به‌هرام په‌ناهی” به تۆمه‌تی “پێكهێنانی گرووپ به مه‌به‌ستی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات”، هه‌ر یه‌كه‌و به دوو ساڵ زیندانی ته‌عزیری به له‌به‌رچاو گرتنی ماوه‌ی به‌ندكرانیان مه‌حكووم كراون. ئه‌و سێ چالاكه كرێكارییه له ڕێكه‌وتی ٢٦ی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ١٤٠١، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.