“شاكر بێهروز” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ورمێ كه ماوه‌ی به‌ندكرانی دا تێپه‌ڕ ده‌كات، پاش وه‌رگرتنی ڕههزایهتنامهی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه، حوكمی ئێعدامی هه‌ڵوه‌شا و بۆ ١٠ ساڵ زیندانی ته‌عزیزی گوڕا.
“شاكر بێهروز” سالی ٩٧ی هه‌تاوی به تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم و كوشتنی ئه‌ندامێكی سپای پاسداران” ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌و ماوه‌یه‌دا به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا، به‌ڵام هیچ كات دانی به كوشتنی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سپای پاسداران دا نه‌نا. به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه، پاش وه‌رگرتنی ڕهزایهتنامهی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه توانیویانه په‌روه‌نده‌ی شاكر هه‌نارده‌ی دادگای پێداچوونه‌وه بكه‌ن و پاش ده‌رچوونی بڕیاری دادگا، حوكمه‌كه‌ی بۆ ده ساڵ زیندانی ته‌عزیزی گوڕاوه.