له ڕۆژانی ڕابردوودا، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای شه‌ش ساڵ و یه‌ك مانگ زیندانی به‌سه‌ر “شێركۆ حیجازی” به‌رپرسی لێژنه‌ی تۆپی پێی سه‌قز و سێ ساڵ زیندانی به سه‌ر “ئازاد ئه‌مینی” چالاكی مه‌ده‌نی ئه‌و شاره‌دا سه‌پاندووه.
“شێرکۆ حیجازی”، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سەقز بە تۆمەتی “هاوكاری لە پێکهێنانی گرووپ دژ بە ئه‌منیه‌تی وڵات”، به ٣ ساڵ و ٦ مانگ و ١ ڕۆژ بەندکران، بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە گرووپە دژبەرهكانی ڕژیم” به ٣١ مانگ و ١٦ ڕۆژ بەندکران مه‌حكووم كراوه. بەپێی زانیارییەكان قورسترین سزا واتە سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ و ١ ڕۆژ به‌ندكران، بە هەژمارکردنی ڕۆژانی پێشووی زیندانیدا جێبەجێ دەکرێت و ناوبراو بۆ ماوەی دوو ساڵ مافی چوونه‌ده‌ره‌وه له وڵاتی نییه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “ئازاد ئەمینی”، چالاکی مەدەنی و لە ئەندامانی ئەنجوومەنی کولتوری “هیوای زانست” و ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی “ژیانی سەوز”ی سەقز، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەو شارە بە تۆمەتی “بەشداری لە پێکهێنانی باند و گرووپ دژ بە ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی” سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوه و ماوه‌ی به‌ندكرانی پێشووی له سێ ساڵ زیندانی كه‌م ده‌كرێت.