4
له ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی دێولان به ناوی عه‌لی ته‌هماسبی ته‌مه‌ن ٤٢ ساڵ، له‌لایه‌ن دادگای ئه‌و شاره به دوو ساڵ زیندانی ته‌علیقی و سێ مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه.
مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٤٠٣، عه‌لی ته‌هماسبی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به دانانی وه‌سیقه‌ی ٧٠٠ ملیۆن تمه‌نی له زیندان ئازاد كرا. ناوبراو له‌لایه‌ن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانه‌كانی ژماره ٢ی دێولان به تۆمه‌تی “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا دژ به نیزام” به دوو ساڵ زیندانی ته‌علیقی و سێ مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراوه.