سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر موسته‌فا حه‌مدی له‌ شاری سه‌قز

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

موسته‌فا حه‌مدی چالاكی میدیایی خه‌ڵكی سه‌قز، له‌لایه‌ن دادگای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره‌ به‌ ده‌ مانگ زیندان، ٧٠ زه‌ربه‌ شه‌لاق و په‌رداختی جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كراوه‌.

موسته‌فا حه‌مدی به‌ڕێوه‌به‌ری كاناڵی پۆرسمان له‌ شاری سه‌قزه‌ و ڕۆژی ١٩ی خاكه‌لێوه‌ی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو له‌لایه‌ن لقی ١٠٥ی دادگای تاوانه‌كانی سه‌قز به‌ تۆمه‌تیتێكدانی ئاسایشی گشتی له‌ ڕێگه‌ی به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌ی نایاساییوته‌بلیغ دژی نیزامبه‌ ده‌ مانگ زیندانی ته‌عزیزی، ٧٠ زه‌ربه‌ شه‌لاق و په‌رداختی جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كرا. شایانی باسه‌ كه‌ ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ ساڵی ١٤٠٠ی هه‌تاویش له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی سه‌قز به‌ دوو ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net