4
حسێن واحدی، بازڕه‌سی ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی خۆراسانی شومالی له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به یه‌ك ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، دادگای ئینقلابی بۆجنۆرد ئه‌و چالاكه سنفیه‌ی به تۆمه‌تی ته‌بلیغ دژ نیزام به یه‌ك ساڵ زیندان مه‌حكووم كردووه. شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی ئه‌و حوكمه، خوازیاری كۆتایی هێنان به سیاسه‌تی سه‌ركوت و ئازادی هه‌موو چالاكانی سنفی و كرێكاری بوو.