38
“مێهدی مه‌جیدی” شارومه‌ندی خه‌ڵكی بۆكان به بیانووی پشتیوانی كردن له ئیسڕائیل و بێڕێزی به ڕێبه‌ری له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه.
به‌پێی یاسای كۆكردنه‌وه‌ی سزاكان، حوكمی سێ ساڵ زیندانی ته‌عزیزی به تۆمه‌تی “پشتیوانی كردن له ئیسڕائیل” بۆ “مێهدی مه‌جیدی” جێبه‌جێ ده‌كرێت. ناوبراو له ڕێكه‌وتی ١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ١٤٠٢، له ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه له شاری ورمێ ڕاگوێزرابوو.