27
داده‌گای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی پووشپه‌ڕ، سزای زیندانی “مێهدی مه‌جیدی” شارومه‌ندی خه‌ڵكی بۆكانی پشتڕاست كرده‌وه.
به‌پێی حوكمی دادگا، “مێهدی مه‌جیدی” به تۆمه‌تی ناڕه‌وای “پشتیوانی كردن له ئیسڕائیل” به سێ ساڵ زیندان، به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندان و به تۆمه‌تی “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” به ٨ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه. به‌پێی یاسای كۆكردنه‌وه‌ی سزاكان، زۆرترین سزا، واته سێ ساڵ به‌ندكرانی بۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت.