13
“مەتین حەسەنی”، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان و لە بریندارانی چاوی ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەری ٩٨، له پهیامێكدا باسی لە عفوونهت و ئازاری چاوی خۆی کردووە و ڕایگەیاندووە كه لە حاڵی پێداچوونەوە بە دۆسییەکەیدا، بە ٣١ مانگ زیندان کە ٦ مانگی تەعزیرییە، مەحکووم کراوە.
“مەتین حەسەنی” لە ڤیدیۆیەکدا ڕایگەیاندووە کە لە ڕێکەوتی ٢٦ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٨ی بۆکان، لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی، چاوێکی لەدەست دا. ناوبراو بە تۆمەتی “هاندانی خەڵک بۆ شەڕ و کوشتار بە مەبەستی تێکدانی ئەمنییەتی وڵات” و “تهبلیغ دژی نیزام” لەلایەن دادگای ئینقلابی بۆکانەوە سزای ٣١ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا.