29
“محه‌ممه‌دتاهر حسێن پور” شارومه‌ندی خه‌ڵكی نه‌غه‌ده، له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی مهاباده‌وه به سه‌رۆكایه‌تی قازی دووستی به ١٣ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، “محه‌ممه‌دتاهر حسێن پور” به تۆمه‌ته‌كانی “موحاره‌به و ئه‌ندامێتی له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به ١٣ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه. ناوبراو له ڕێكه‌وتی چوارشه‌ممه ١ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ٤٠ ڕۆژ لێپرسینه‌وه بۆ زیندانی نه‌غده ڕاگوێزرا. ئه‌و چالاكه سیاسیه له ماوه‌ی به‌ندكرانیدا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كرابوو.