60
دادگای پارێزگای مێردین ١٣سیاسهتمهداری كوردی له شاری دێرك كه به‌رپرسی خۆبه‌ڕیوه‌به‌ری ئه‌و شاره له ساڵه‌كانی ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٦ بوون، به شه‌ش ساڵ و سێ مانگ زیندان مه‌حكووم كردووه.
سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر ئه‌و ١٣ چالاكه سیاسیه كورده له حاڵێكدا بووه كه هیچ كات له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌كراون و جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنیان به نهێنی به‌ڕێوه چووه. ێپشتر دادستانی مێردین په‌روه‌نده‌ی بۆ ٢١ چالاكی سیاسی درووست كردبوو، به‌ڵام ٨ كه‌سیان بێ تاوان ناسێندراون و ١٣ كه‌سیان له سه‌ر شایه‌تی چه‌ند كه‌سی نادیار به شه‌ش ساڵ و سێ مانگ زیندان مه‌حكووم كراون.