32
به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، لقی ٣ی دادگای ئینقلابی گیلان، سزای ٢٠ ساڵ و ١٠ ڕۆژ زیندانی به‌سه‌ر ٩ ئه‌ندام و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كانوونی سنفی مه‌عه‌لیمانی گیلان دا سه‌پاندووه.
“ڕامین سه‌فه‌رنیا” پارێزه‌ری ئه‌و ٩ موعه‌لیمه به بنه‌ماڵه‌كانیانی وتووه كه دادگای ئینقلابی ڕه‌شت به‌سه‌ر هه‌ر یه‌ك له “مه‌حموود سدیقی پور”، “عزیز قاسم زاده”، “عه‌لی نه‌هالی”، “ته‌یموور باقری كوده‌كانی”، جه‌واد سه‌عیدی”، “ته‌هماسب سۆهرابی”، “ئه‌نووش عادڵی”، “جه‌هانبه‌خش لاجوه‌ردی” و “غوڵامڕه‌زا ئه‌كبه‌رزاده” سزای دوو ساڵ و یه‌ك ڕۆژ زیندانی ته‌عزیزی سه‌پاندووه. هه‌روه‌ها ئه‌و ٩ چالاكه سنفیه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ مافی چالاكی له هیچ گرووپ و حیزبێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیان نییه.