سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر پارێزه‌رێكی دادگوسته‌ری له‌ ئه‌راك

ماڵپه‌ڕی په‌یام

“مێهدی شه‌كیبایی فه‌ر” پارێزه‌ری دادگوسته‌ری خه‌ڵكی ساوه‌ و ئه‌ندامی كانوونی پارێزه‌رانی ئوستانی ئه‌راك، به‌ تۆمه‌تی “بێڕێزی به‌ ڕێبه‌ری” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” به‌ ٢٢ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه‌.

به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، لقی ٩ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ئوستانی مه‌ركه‌رزی ئه‌و سزایه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و پارێزه‌ری مافی مرۆڤه‌‌ سه‌پاندووه‌. “مێهدی شه‌كیبایی فه‌ر” پێشتر و له‌ دادگای سه‌ره‌تایی دا له‌ تۆمه‌تی “بێڕێزی به‌ به‌رپرسانی ڕژیم” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” بێبه‌ری ناسێندرابوو، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ كراوه‌، به‌ ٢٢ ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net