72
لقی ٩ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ئوستانی مه‌ركه‌زی، مێهدی شه‌كیبایی فه‌ڕ”، پارێزه‌ری دادگوسته‌ری و ئه‌ندامی كانوونی پارێزه‌رانی ئه‌راكی به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “بێڕێزی به خامنه‌یی” به ٢٢ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرد.
سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر مێهدی شه‌كیبایی فه‌ڕ له حاڵێكدایه كه ناوبراو پێشتر له‌و تۆمه‌تانه‌ی كه به‌سه‌ریدا سه‌پێندرابوو، بێ تاوان ناسێندرابوو. پاش ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی دادستانی ئه‌راك، په‌روه‌نده‌ی ئه‌و پارێزه‌ره بۆ دادگای پێداچوونه‌وه نێردرا و لقی ٩ی ئه‌و دادگایه، ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نیه‌ی به ٢٢ مانگ زیندان مه‌حكووم كرد.