16
سه‌ید مێهدی كه‌ریمی فارسی، پارێزه‌ری دادگوسته‌ری خه‌ڵكی تاران له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ڕژیمه‌وه به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه حكووم كرا.
سه‌ید مێهدی كه‌ریمی فارسی، مانگی گه‌لاوێژی ساڵی ١٤٠٢، له ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تی دا خوازیاری سه‌ربه‌خۆیی كانوونی پارێزه‌رانی دادگوسته‌ری و كۆتایی هێنان به سیاسه‌تی سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی ببوو. ناوبراو پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كران له‌لایه‌ن قازی عه‌لی مه‌زڵووم به تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا.