سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر چالاكێكی مه‌ده‌نی ڕۆژهه‌ڵات له‌ توركیا

ماڵپه‌ڕی په‌یام

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، دادگای پێداچوونه‌وه‌ی شاری وان له‌ توركیا، حوكمی شه‌ش سال و سێ مانگ به‌ندكرانی “مه‌هیار ئه‌حمه‌دی” له‌ چالاكانی ژینگه‌پارێزی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانی پشتڕاست كرده‌وه‌.

“مه‌هیار ئه‌حمه‌دی” چالاكی مه‌ده‌نی و ژینگه‌پارێزی خه‌ڵكی سنه‌ له‌ ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا له‌ ساڵی ١٤٠١ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش دوو مانگ به‌ دانانی وه‌سیقه له‌ زیندان ئازاد كرا. ئه‌و هاووڵاتیه‌ مانگی خه‌رمانانی ساڵی ١٤٠٢، به‌هۆی گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان ناچار به‌ كۆچ كردن بۆ هه‌رێمی كوردستان بوو و له‌ مه‌سیری ڕۆیشتن بۆ ئورووپا له‌ سنووری توركیا ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. “مه‌هیار ئه‌حمه‌دی” مانگی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، له‌لایه‌ن دادگای شاری حه‌كاری به‌ تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانی كورد” به‌ شه‌ش ساڵ و سێ مانگ زیندان مه‌حكووم كرا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net