11
لقی ٢ی دادگای ئینقلابی قه‌زوێن، كوبرا تاهرخانی، چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئه‌و شاره‌ی به سێ ساڵ زیندان و سێ ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه له وڵات مه‌حكووم كردووه.
كوبرا تاهرخانی مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی ١٤٠٣ له هێرشی هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی قه‌زوێن بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و په‌روه‌نده‌سازی بۆ كرا. به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و چالاكه سنفییه پاش ٢٦ ساڵ خزمه‌ت له ئامووزش و په‌روه‌رش، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره به تۆمه‌ته‌كانی “ته‌بلیع دژی نیزام” و “بێڕێزی به ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی” سه‌رجه‌م به سێ ساڵ زیندان و سێ ساڵ قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ركردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات سزا دراوه.