سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر چه‌ند چالاكی مه‌ده‌نی و مافی ژنان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران،مه‌هوه‌ش سه‌یدالیناسراو به‌ سایه‌ و پێنج تۆمه‌تباری ئاگرگرتنی زیندانی ئێڤین به‌ ناوه‌كانی لوقمان ئه‌مین پور، مه‌یسه‌م دێهبانزاده‌، مه‌جید ڕه‌وشه‌ن نژاد و ڕه‌زا سه‌لمانزاده‌ هه‌روه‌ها، حه‌میدڕه‌زا ده‌ستوانه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ زیندان مه‌حكووم كراون.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌،مه‌هوه‌ش سه‌یدالی، چالاكی مافی ژنان، به‌ندكراو له‌ زیندانی ئێڤین له‌ په‌روه‌نده‌یه‌كی دیكه‌دا به‌ دوو ساڵ زیندان و ٥٦٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كراوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ چوار تۆمه‌تباری په‌روه‌نده‌ی ئاگرگرتنی زیندانی ئێڤین به‌ ناوه‌كانیمه‌یسه‌م دێهبانزاده‌،مه‌جید ڕه‌وشه‌ن نژاد،ڕه‌زا سه‌لمانزاده‌ولوقمان ئه‌مین پورله‌لایه‌ن ده‌زگای سه‌ركوتگه‌ری قه‌زایی ڕژیم سه‌رجه‌م به‌ ٣٣ ساڵ زیندان و ٥١٨ زه‌ربه‌ شه‌لاق مه‌حكووم كراون. له‌ شاری دێهده‌شت، چالاكێكی مه‌ده‌نی به‌ ناویحه‌میدڕه‌زا ده‌ستوانه‌له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی پارێزگای گۆهگیلوویه‌ و بۆیه‌رئه‌حمه‌د به‌ تۆمه‌تی چالاكی ته‌بلیغی دژ به‌ نیزام به‌ ده‌ مانگ زیندان سزا دراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net