11
له ڕۆژانی ڕابردوودا، ڕۆژنامه‌وانێكی خه‌ڵكی ئاودانانی ئیلام و دانیشتووی تاران به ناوی موسته‌فا نێعمه‌تی، ته‌مه‌ن ٤٨ ساڵ، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی تارانه‌وه به تۆمه‌ته‌كانی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “بێڕێزی به ێێرۆزییهكان” به ٦٤ مانگ زیندان و ١٥ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمی ماڵی مه‌حكووم كراوه.
بە پێ یاسای کۆکردنەوەی سزاکان، قورسترین سزا واته ٤٠ مانگ به‌ندكران بۆ ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه جێبه‌جێ ده‌كرێت. مستەفا نێعمەتی، ئابووریناس و نووسەر لە ڕۆژنامەی “تجارت فردا” و له ئه‌ندامانی گرووپی شاخه‌وانی ئاودانانه و برایه‌كی به ناوی مورته‌زا نێعمه‌تی مامۆستای زانكۆوه و پاش شۆڕشی ژینا له كاره‌كه‌ی دوور خراوه‌ته‌وه.