14
“یووسف حاجی خۆش”، ئەندامی شۆرای ناوەندیی بەرەی یەکگرتووی کورد، لهلایهن دهزگای قهزایی ڕژیمهوه بە سێ ساڵ و چوار مانگ زیندان مهحكووم كرا.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا، “یووسف حاجی خۆش” هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “کۆنەقەڵا”ی سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارە بە سەرۆکایەتی دادوەر ئەنساری، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یهكێك له حیزبه نهیارهكانی ڕژیم” به ٣ ساڵ و ٤ مانگ بەندکران مهحكووم كراوه. ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی گوڵانی ئهمساڵ، لە پەیوەندی لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتهوه لە ماڵەکەی دەستبەسەر و ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی جۆزەردان،بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی ئازاد کرابوو.